ته‌ندروستی جیهان هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی ده‌رمانی "ریمدیسیڤیر" وه‌ك چاره‌سه‌ر بۆ تووشبووانی كۆرۆنا راگه‌یاند
له‌مباره‌شه‌وه سومیه سوامیناسان، گه‌وره پسپۆڕی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان گوتی: "ره‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ده‌رمانی "ریمدیسیڤیر" وه‌ك چاره‌سه‌ر بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا پشتی به زانیارییه‌كانی كۆمپانیای "گه‌لعاد"ـی تایبه‌ت به دروستكردنی ده‌رمان به‌ستووه، ئه‌ویش وه‌ك دیاره به‌ر له پێدانی مۆڵه‌تی به‌كارهێنان، نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی "ته‌بایی" له‌سه‌ر ئه‌و ده‌رمانه".
تاقیكردنه‌وه‌ی "ته‌بایی" بریتییه له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ر جیگای نێوده‌وڵه‌تی، له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و هاوبه‌شه‌كانییه‌وه، بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سه‌ركه‌وتوو بۆ په‌تای كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه.
شه‌وی رابردوو ئاژانسی ئه‌مه‌ریكا بۆ داوده‌رمان مۆڵه‌تی ئه‌وه‌ی دا، ده‌رمانی "ریمدیسیڤیر" وه‌ك چاره‌سه‌ر بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كان به‌كاربهێندرێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند مه‌رجێكیان بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانه دیاریكرد.
k24 -
