رووحانی بۆ ئه‌ردۆغان: پێویسته یه‌كپارچه‌یی سووریا بپارێزرێت
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، رووحانی رایگه‌یاندووه، ده‌كرێت هه‌ر سێ وڵاتی ئێران، توركیا و رووسیا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كدی و له چوارچێوه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی رێزگرتنی سه‌روه‌ری كێشه‌ی هه‌رێمی ناگۆڕنۆ قه‌ره‌باغ به‌ره‌و چاره‌سه‌ر به‌رن و سه‌قامگیری بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كه.
گوتیشی: تاران سووره له‌سه‌ر پاراستنی ئاسایشی سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئه‌رمینیا و ئازه‌ربیجان.
له باره‌ی قه‌یرانی سووریاوه، سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران روونیكردووه‌ته‌وه، تاران خوازیاره به هه‌ماهه‌نگی رووسیا و توركیا كێشه‌كانی سووریا چاره‌سه‌ر بكرێن و یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا بپارێزرێت.
k24 -
