بەرپرسانی ئەمەریكا: ئێران و رووسیا هەوڵ دەدەن كاریگەری لەسەر دەنگدەران دروست بكەن

بەرپرسانی ئەمەریكا: ئێران و رووسیا هەوڵ دەدەن كاریگەری لەسەر دەنگدەران دروست بكەن
بەرپرسانی ئەمنیی ئەمریكی، ئێران و ڕووسیا بە هەوڵدان بۆ كاریگەریخستنە سەر دەنگدەران لە هەڵبژاردنی دادێی ئەمریكادا تۆمەتبار دەكەن.

بەرپرسانی ئەمنیی لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ئاماژە بەوە دەدەن، كە ئێران بەرپرسە لەو نامە هەڕەشەئامێزانەی لە رێی پۆستی ئەلیكترۆنییەوە گەیشتووەتە دەنگدەرانی ئەمریكی كە هەواداری حزبی دیموكراتین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 22/10/2020، جۆن ڕاتكلێف، بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریكی، لە كۆنگرەیەكی مێدیاییدا، ئەوەی گوت كە ئەو پەیامە هەڕەشەئامێزانەی گەیشتوونەتە دەنگدەرانی ئەمریكی، لەو گرووپە یەمەنییە توندڕۆیانەوە هاتوون، كە پاڵپشتیی تڕەمپ دەكەن.

ئاماژەی بەوەش كردووە، كە بەرپرسانی ئەمریكا وای دەبینن كە ئێران و ڕووسیا زانیاری و داتای تایبەت بە دەنگدەرانیان دەست خستبێت.

ئەم هەواڵانە لە كاتێكدان كە 13 رۆژ بۆ وادەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا ماوە، كە پێشوەختە 40 ملیۆن ئەمریكی دەنگ دەدەن، لەو هەڵبژاردنەی دۆناڵد تڕەمپی بەربژێری كۆماری و جۆ بایدنی بەربژێری حزبی دیموكراتی ڕكەبەرن.











باسنيوز



Top