له ئیستەنبوڵ ئۆپەراسیۆنێک بۆ دەستگیرکردنی ئەندامانی داعش دەستی پێکرد

له ئیستەنبوڵ ئۆپەراسیۆنێک بۆ دەستگیرکردنی ئەندامانی داعش دەستی پێکرد


هێزە ئەمنییە تایبەتەکانی تورکیا لە ئیستەنبوڵ دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێک بۆ دەستگیرکردنی ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، کرد.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (ئەنداۆڵ)ی فەرمیی تورکیا، ئۆپەراسیۆنەکە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 22-10-2020 لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی ئیستەنبوڵ، دەستی پێکردووە.

ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە، مە هێزەکانی یەکەی سەربازیی تایبەت و یەکەی دژەتیرۆر لە ئاسایشی ئیستەنبوڵ بەشداریی تێدا دەکەن، دەستگیرکردنی ئەو کەسانەیە، کە چالاکی بۆ داعش ئەنجام دەدەن.










باسنيوز
Top