پارتەكەی ئەحمەد داودئۆغلۆ یەكەم كۆنگرەی خۆی دەبەستێت

پارتەكەی ئەحمەد داودئۆغلۆ یەكەم كۆنگرەی خۆی دەبەستێت


ئەحمەد داودئۆغلۆ دوای ئەوەی لە ئاكەپە جیا بووەوە، پارتێكی تازەی بەناوی پارتی ئایندە دامەزراند، ئەو پارتە لە ٣١ی١٠ی٢٠٢٠ یەكەم كۆنگرەی پارتەكەی دەبەستێت و دروشمی كۆنگرەش (داهاتوو بۆ تۆیە و داهاتوو بۆ توركیایە) دەبێت.

بە گوێرەی زانیاریی ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا، لە یەكەم كۆنگرەی پارتی ئایندەدا، داودئۆغلۆ وتارێك پێشكەش دەكات و لەوێ وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە بۆچی لە ئاكەپە جیا بووەوە و پارتێكی تازەی دامەزراند؟

بەهۆی ئەوەی پارتی ئایندە یەكەم كۆنگرەی خۆی دەبەستێت، بەمەش دەتوانێت لە هەڵبژاردنی داهاتووی توركیا وەكوو پارت بەشداریی هەڵبژاردن بكات.

لەبەر بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هیچ پارتێكی سیاسی لە توركیا داوەتی كۆنگرە ناكرێت، بەڵام بە گوێرەی زانیارییەكانی میدیاكانی توركیا، داودئۆغلۆ نامەیەك بۆ هەموو سەرۆكی پارتە سیاسییەكان دەنێرێت و پێیان دەڵێت بەهۆی بوونی كۆرۆناوە هیچ كەسێك داوەت ناكەین و بمانبوورن.

بڕیاریشە لەو كۆنگرەیەدا داودئۆغلۆ باس لە چارەسەركردنی كێشەی كورد بكات، هەروەها پەیامی تایبەتی بۆ كورد دەبێت.

پارتی ئایندە لە ١٢ی١٢ی٢٠١٩ دامەزرا و سەرۆكی پارتی ئەحمەد داودئۆغلۆوە، كە پێشتر لەسەر لیستی ئاكەپە سەرۆكوەزیرانی توركیا بووە.









باسنيوز
Top