له هه‌شت ویلایه‌ت بایدن له پێش تره‌مپه
به‌گوێره‌ی ئه‌و راپرسیانه كه میدیاكان زۆربه‌ی كات پێش هه‌ڵبژاردن پشت به ئه‌نجامی ئه‌و راپرسیانه ده‌به‌ستن، تاوه‌كو ئێستا بایدن و نوێنه‌رانی دیموكراته‌كان له هه‌شت ویلایه‌ته گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كاندا له‌پێش كاندیدانی كۆمارییه‌كانن.
راپرسییهكان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن له ویلایه‌تی فلۆریدا كه به یه‌كێك له ویلایه‌ته گرنگه‌كان داده‌نرێت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مەریكا، بایدن به جیاوازی 2.7 له‌پێش تره‌مپه‌وه‌یه.
هەڵبژاردنی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، کە ئەو وڵاتە خاوەن گەورەترین ئابوورییە لە جیهان و، هەژموونی بەسەر زۆربەی وڵاتانی جیهان هەیە، بۆیە خەڵكی بە گشتی و چاودێرانی سیاسی و ئابووری بەتایبەتی چاویان لەسەر ھەڵبژاردنەكەیە. كە لە 3/11/2020 دەکرێت، تائێستاش بە ملیۆنان ھاووڵاتی ئەمەریكی پێشوەختە و لە رێگەی پۆستی ئەلیكترۆنی دەنگیان داوە.
K24
