چین هۆشداری له ده‌ستگیركردنی هاوڵاتیانی ئه‌مریكا ده‌دات
ڕۆژنامه‌ی واڵ "ستریت جۆرناڵ" بڵاویكردوه‌ته‌وه، په‌یوه‌ندیه‌كانی چین و ئه‌مریكا گه‌یشتونه‌ته ئاستێكی مه‌ترسیدار و به‌رپرسانی چین له‌رێگه‌ی ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵی دیپلۆماسیه‌وه هۆشداریانداوه‌ته حكومه‌تی ئه‌مریكا، پسپۆڕ و هاوڵاتیانی ئه‌مریكی ئه‌گه‌ر بچنه په‌كینی پایته‌خته‌وه ده‌ستگیرده‌كات،
چین له‌هاوینی ئه‌م ساڵه‌وه ده‌ستیكردوه به‌ده‌ركردنی هۆشدارییه‌كانی به هاوڵاتیانی ئه‌مریكا
ئه‌و رۆژنامه‌یه له‌سه‌ر زاری ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، چین له‌هاوینی ئه‌م ساڵه‌وه ده‌ستیكردوه به‌ده‌ركردنی هۆشدارییه‌كانی به هاوڵاتیانی ئه‌مریكا، ئه‌وه‌ش له‌دوای ئه‌وه هات كه ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك زانا و پسپۆڕی چینی له‌وڵاته‌كه‌ی ده‌ستگیركرد، كه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه سه‌ردانی زانكۆكانی ئه‌مریكایان كردبو.
خه‌ندان
