لە 20 ساڵی ڕابردوودا نزیكهی 7 ههزار كارەساتی سروشتی لە جیهان ڕوویان داوە
نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بە كارەساتە سروشتییەكانی جیهان ڕاپۆرتێكی بڵاو كردووەتەوە، ئاماژەی بە ئەوە داوە كە لە 20 ساڵی ڕابردوودا كارەساتە سروشتییەكان زیانی گەوری گیانی و ئابوورییان لە وڵاتان داوە.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو كە 1.23 ملیۆن كەس لە ماوەی 20 ساڵی رابردوو بە هۆی كارەساتە سروشتییەكان گیانیان لەدەست داوە و كۆی ئەو زیانە ئابوورییانەش كە بەر وڵاتانە كەوتوون 2.97 تریلیۆن دۆلار بووە.
نەتەوە یەكگرتووەكان لە راپۆرتەكەیاندا هۆشدارییان داوە كە لە 10 ساڵی داهاتوودا كارەساتی سروشتیی گەورە بەرێوەیە و زۆرینەیان زۆرینەیان لە وڵاتە تازە پێگەیشتووەكان ڕوو دەدن.
باسنيوز
