یه‌كه‌م كه‌یسی گیانله‌ده‌ستدان بە کۆرۆنا دوای دووجار تووشبوون تۆمارده‌كرێت
ئەو کەسە، ژنێكی ته‌مه‌ن 89 ساڵە كه تووشبووی شێرپه‌نجه‌ی مۆخی ئێسك بوو، دوای دووجار تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا، گیانی له‌ده‌ستدا.
گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و ژنه، مایه‌ی پرسیار و تێڕامان بوو بۆ زانایان و پزیشكان به‌وه‌ی مرۆڤ و دژه ته‌نه‌كان تاوەکو چه‌ند ده‌توانن به‌رگه‌ی ڤایرۆسی كۆڤید-19 بگرن؟
به‌گوێره‌ی راپۆرتی پزیشكی، ئه‌و ژنه هۆڵه‌ندییه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا دوای كۆكه و تایه‌كی زۆر، له تاقیگه پشكنینی كۆرۆنای كرد و ده‌ركه‌وت ئه‌نجامه‌كه‌ی پۆزه‌تیڤه و هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌یه، به‌ڵام دوای پێنج رۆژ له چاره‌سه‌ركردن و مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه و باشبوونی دۆخی ته‌ندروستیی، سه‌رباری هه‌ستكردن به ماندووبوون و بێهێزیی به‌رده‌وام، له نه‌خۆشخانه ده‌رچوو.
دوای 59 رۆژ له چاكبوونه‌وه‌ی له ڤایرۆسه‌كه، ژنه‌کە چاره‌سه‌ری كیمیایی بۆ شێرپه‌نجه‌كه‌ی وه‌رگرت. دوای دوو رۆژ له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری كیمیایی، دووباره كۆكه و تا و هه‌ناسه‌ته‌نگی تێیدا ده‌ركه‌وتن و بۆ جاری دووه‌م تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌تەوە و گیانی له‌ده‌ستداوە.
rudaw -
