سەرۆکی ئازەربایجان لەبارەی هێنانی گروپە توندڕەوەکان لەلایەن تورکیاوە زانیاری نوێ ئاشکرادەکات

 سەرۆکی ئازەربایجان لەبارەی هێنانی گروپە توندڕەوەکان لەلایەن تورکیاوە زانیاری نوێ ئاشکرادەکات
سەرۆکی ئازەربایجان لەبارەی هێنانی گروپە توندڕەوەکان بۆ بەرەکانی جەنگ رایگەیاند، تائێستا هیچ کەس و لایەنێک بەڵگەی لەسەر ئەوە نیە کە ئێمە گروپە توندڕەوەکانمان لەجەنگی قەرەباغ بەکارهێنابێت.

تائێستا هیچ کەس و لایەنێک بەڵگەی لەسەر ئەوە نیە کە ئێمە گروپە توندڕەوەکانمان لەجەنگی قەرەباغ بەکارهێنابێت


بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی روسیا تودیە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئیلهام ئالیڤ سەرۆکی ئازەربایجان لەبارەی هێنانی گروپە توندڕەوەکان بۆ بەرەکانی جەنگ رایگەیاند، تائێستا هیچ کەس و لایەنێک بەڵگەی لەسەر ئەوە نیە کە ئێمە گروپە توندڕەوەکانمان لەجەنگی قەرەباغ بەکارهێنابێت، بەڵکو هێزەکانی خۆمان توانای ئازادکردنی ئەو ناوچانەیان هەیە.

ئەوە زیاتر لە دو هەفتەیە جەنگی قەرەباغ دەستیپێکردوە تائێستا هیچ وڵاتێک هیچ بەڵگەیەکی لەوبارەیەوە نەخستۆتەڕو


لەمیانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ فرانس پرێس، سەرۆکی ئازەربایجان ئاماژەی بەوەکردوە، ئەوان گروپی توندڕەویان نیە و نەیانهێناوە، ئەوە زیاتر لە دو هەفتەیە جەنگی قەرەباغ دەستیپێکردوە تائێستا هیچ وڵاتێک هیچ بەڵگەیەکی لەوبارەیەوە نەخستۆتەڕو.

پێشتر سەرۆکی دەزگای هەواڵگری روسیا رایگەیاند زانیارییان لەلایە کە چەکداری توندڕەو لەسوریاوە هێنراوە بۆ ناوچەی قەرەباغ، تورکیاشی بەو کارە تۆمەتبارکرد.







خەندان
Top