وەزیرانی پلاندانانی ھەرێمی كوردستان و عێراق چەند پرسێك تاوتوێ دەكەن

وەزیرانی پلاندانانی ھەرێمی كوردستان و عێراق چەند پرسێك تاوتوێ دەكەن
د. دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی ھەرێمی كوردستان و خالید بەتال نەجم، وەزیری پلاندانانی عێراق بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەرپرسانی ھەردوولا، بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك لە ھەولێر لە كۆبوونەوەدان.

زاگرۆس فەتاح، بریكاری وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند: "كۆبوونەوەی ئەمڕۆمان لەگەڵ وەزیری پلاندانانی عێراق و شاندی یاوەری چەند پرسێك لە خۆدەگرێت وەك كۆنترۆڵی جۆری لە دەروازە سنوورییەكان، سەرژمێری گشتی لە عێراق، قەرزی نێودەوڵەتی كە لەلایەن وڵاتانەوە دەدرێت بە عێراق، كە پێویستە ھەرێمی كوردستانیش لێی سوودمەندبێت".

گوتیشی: "دوای كۆبوونەوەكە ھەردوو وەزیری پلاندانانی ھەرێمی كوردستان و عێراق لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە دەخەنەروو".






K24
Top