سه‌رۆك كۆماری قه‌ره‌باغ داوا له هه‌موو هاووڵاتیانی ده‌كات له دژی ئازه‌ربایجان چه‌ك هه‌ڵگرن
هاروتیۆنیان له په‌یامێكدا كه ئاراسته‌ی دانیشتوانی قه‌ره‌باغ له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كرد، دووپاتی كرده‌وه، "وڵاته‌كه‌تان ئێستا له هه‌ر كاتێك زیاتر پێویستی به به‌رگریكردن هه‌یه... هیچ مافێكی ئه‌خلاقیتان له به‌جێهێشتنی وڵاته‌كه‌تان و گۆڕی باوانهكانتان و ئایندهی منداڵه‌كانتان نییه به‌بێ پارێزگاریكردن لێیان".
داواشی له سه‌رجه‌م ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی قه‌ره‌باغ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرد، كه توانای هه‌ڵگرتنی چه‌كیان هه‌یه، به‌په‌له بگه‌ڕێنه‌وه قه‌ره‌باغ و په‌یوه‌ندی به جه‌نگه‌وه بكه‌ن و گوتیشی: "ئێستا ده‌رفه‌تێكی بێوێنه هاتووه‌ته پێشمان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی ده‌وڵه‌تێكی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ و باجێكی زۆرمان له‌و پێناوه‌دا داوه. ئه‌مه دوا جه‌نگی ئێمه‌یه و مافی ئه‌وه‌مان نییه لێی رابكه‌ین، راكردنیش له جه‌نگ ناپاكییه".
ئه‌و داواكارییه‌ی سه‌رۆك كۆماری قه‌ره‌باغ هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی، وێڕای راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستێكی مرۆیی له ناوچه‌ی كێشه له‌سه‌ر، به‌ڵام جه‌نگ له نێوان هێزه‌كانی ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان له قه‌ره‌باغ هه‌ر به‌رده‌وامه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی ئیداره‌ی خۆجێیی شاری شوشی له قه‌ره‌باغ رایگه‌یاند، به‌هۆی بۆردومانی به‌رده‌وام نزیكه‌ی 80%ی دانیشتوان شاره‌كه‌یان جێهێشتووه و گوتیشی: تا ئێستا شه‌ڕ له ناوچه‌كانی ئهسكیران و مارتاكیرت به‌رده‌وامه.
k24 -
