ئازه‌ربایجان چه‌ند پێگه‌یه‌كی ئه‌رمینیا ده‌كاته ئامانج
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئازه‌ربایجان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، دو پێگه‌ی موشه‌كی ئه‌رمینیایان كردوه‌ته ئامانج و له‌ناویان بردوه، له‌كاتێكدا ئه‌و دو پێگه‌یه، به‌كارهێندراون بۆ به‌ئامانجگرتنی ناوچه مه‌ده‌نیه‌كانی ئازه‌ربایجان.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌رمه‌نستان به‌ئامانجگرتنی دو پێگه‌كه‌یانی پشتڕاستكردوه‌ته‌وه
له‌به‌رامبه‌ریشدا، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌رمه‌نستان به‌ئامانجگرتنی دو پێگه‌كه‌یانی پشتڕاستكردوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندوه، دو ناوچه له خاكی ئه‌رمینیا موشه‌كبارانكراون، به‌ڵام مافی وه‌ڵامدانه‌وه ده‌پارێزن.
ژێرخانی سه‌ربازی یان كه‌ره‌سته سه‌ربازییه‌كانی ئازه‌ربایجان ده‌كه‌نه ئامانج
هۆشداریشیداوه له‌وه‌ی، ژێرخانی سه‌ربازی یان كه‌ره‌سته سه‌ربازییه‌كانی ئازه‌ربایجان ده‌كه‌نه ئامانج له‌تۆڵه‌ی موشه‌كبارانكردنی پێگه‌كانیان.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سێرگی شۆیگۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا، له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی به‌رگری ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا داوای له هاوتاكانی كرد، به ته‌واوی پابه‌ندیه‌كانیانیان جێبه‌جێبكه‌ن به پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی له 10 ی ئۆكتۆبه‌ر له مۆسكۆ ئه‌نجام دراوه .
27ی مانگی رابردو، به‌هۆی ناكۆكی نێوان هه‌ردو ده‌وڵه‌تی ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان له‌سه‌ر هه‌رێمی قه‌ره‌باغ كه ناوچه‌یه‌كی ئۆتۆنۆمییه و له‌لایه‌ن ئه‌رمینیاوه به‌ڕێوه‌ده‌بردرێت، شه‌ڕ و پێكدادانی سه‌ربازی له‌نێوان هه‌ردولادا رویدا‌و و تائێستاش گرژییه‌كان به‌رده‌وامن، له‌و ماوه‌یه‌شدا ده‌یان هاوڵاتی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی هه‌ردولا كوژراون و سه‌دانی دیكه‌ش برینداربون.
له 19ی ئه‌م مانگه‌ش، ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان له مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا كۆبونه‌وه و بڕیاردرا شه‌ڕ رابگیرێت، به‌ڵام شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان به‌رده‌وامن.
خه‌ندان
