ناتۆ: به‌رده‌وام ده‌بین له‌پشتیوانیكردنی هێزه‌كانی عێراق

 ناتۆ: به‌رده‌وام ده‌بین له‌پشتیوانیكردنی هێزه‌كانی عێراق
ماگیس لۆفوا ئه‌فسه‌ری ناتۆ له‌ نوسینگه‌ی كاروباری گشتی له‌ عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، له‌ پشتیوانیكردنی هێزه‌كانی عێراق به‌رده‌وام ده‌بن و بونی هێزه‌كانی ناتۆش له‌ عێراق شه‌ڕكردن نییه‌ .

ماگیس لۆفوا له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌ركی ناتۆ له‌ عێراق به‌ پاڵپشتی هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ مه‌شق و ڕاهێنان و لێهاتوییان بۆ شه‌ڕی داعش و له‌و روه‌شه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

ناتۆ له‌ رێگه‌ی فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانی عێراقه‌وه‌ ئامۆژگاری ته‌كنیكی پێشكه‌ش به‌ هێزه‌كانی عێراق ده‌كات

وتیشی، "ناتۆ له‌ رێگه‌ی فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانی عێراقه‌وه‌ ئامۆژگاری ته‌كنیكی پێشكه‌ش به‌ هێزه‌كانی عێراق ده‌كات".

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، لیوا ته‌حسین خه‌فاجی وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاندوه‌، ناتۆ له‌چوارچێوه‌ی ئه‌ركه‌كانیدا، پلانی داهاتوی هه‌یه‌ بۆ پشتیوانیكردنی هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ به‌شه‌ جیاجیاكانی وڵاتدا.







خه‌ندان
Top