توركیا له‌باره‌ی گەڕان بەدوای سەرچاوەی سروشتی‌دا وەڵامی ئەمریکا دەداتەوە
حامی ئاكسۆی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا لە وه‌ڵامی پرسیارێكی نوسراوی له‌باره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی مۆرگان ئۆرتاگوس، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌باره‌ی چالاكییه‌كانی ئۆروچ ره‌یس بۆ گه‌ڕان له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، دایه‌وه و رایگەیاند، "ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا ره‌خنه‌ی له چالاكییه‌كانی گه‌ڕان له‌لایه‌ن كه‌شتی ئۆروچ ره‌یس له ئاوه‌كانی توركیادا ده‌گرێت، دژیه‌كییه‌كی جددییه".
ئاماژەی بەوەشکرد، نەخشه‌ی سیڤیلا كه نوێنه‌رایه‌تی بانگه‌شه‌كانی په‌یوه‌ست به ده‌سه‌ڵاتی ده‌ریایی له‌لایه‌ن دوانه‌ی یۆنان-قوبرسی یۆنانی له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، ره‌وایه‌تی یاسایی نییه و یه‌كێتیی ئه‌وروپاش كه خاوه‌نی گوتاری هاوشێوه‌یه، به‌شێوه‌یه‌كی دژیه‌كی مامه‌ڵه ده‌كه‌ن.
ئه‌و لایه‌نه‌ی كه گرژییه‌كانی له ئیجه و ده‌ریای ناوه‌ڕاست هه‌ڵكشاندوه، توركیا نییه، ئیداره‌ی قوبرسی باشور و یۆنانن
ئاكسۆی باسی لەوەشکرد، "ئه‌و لایه‌نه‌ی كه گرژییه‌كانی له ئیجه و ده‌ریای ناوه‌ڕاست هه‌ڵكشاندوه، توركیا نییه، ئیداره‌ی قوبرسی باشور و یۆنانن، چالاكییه‌كانی یۆنان له 12ی ئه‌یلوله‌وه تا ئێستا كه گرژییه‌كانی هه‌ڵكشاندوه، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌مانه‌وه بۆ رای گشتیی بڵاوكراونه‌ته‌وه".
دوێنێ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەیاننامەیەکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەڕان و پشکنینی تورکیا بە دوای سەرچاوە سروشتییەکان لە دەریای ناوەڕاست بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "ئەوکارە دڵەڕاوکێ و نائارامی لە ناوچەکەدا دروستدەکات".
گەڕانی تورکیا بە دوای سەرچاوەی سروشتی‌دا لە دەریای ناوەڕاست هەنگاوەکانی گفتوگۆ لەگەڵ هاوبەشەکانی لاواز دەکات
ئاماژەی بەوەشکردوە، گەڕانی تورکیا بە دوای سەرچاوەی سروشتی‌دا لە دەریای ناوەڕاست هەنگاوەکانی گفتوگۆ لەگەڵ هاوبەشەکانی لاواز دەکات، "داوا لە تورکیا دەکەین کۆتایی بە هەنگاوەکانی بهێنێت، چونکە بەوکارەی دراوسێکیان هەراسانکردوە".
11ی ئەم مانگە، حکومەتی تورکیا بڕیاریدا جارێکی دیکە پرۆسەی گەڕان بەدوای وزەدا لە دەریای ناوەڕاست دەستپێبکاتەوە و کەشتییەکی دیکەش بۆ ئەو مەبەستە رەوانەی ئەو ناوچەیە دەکات، یۆنان ئەو هەنگاوەی وەک هەڕەشە لەسەر ئاسایشی هەرێمی ناوبرد.
وەزارەتی دەرەوەی یۆنان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندوە، ئیدانەی بڕیارەکەی تورکیا دەکەن بۆ رەوانەکردنی کەشتییەکی دیکەی تایبەت بە گەڕان بەدوای وەزەدا لە دەریای ناوەڕاست و ئەو هەنگاوەش وەک هەڕەشە لەسەر ئاسایش و ئارامی ناوچەکە دەبینن.
تورکیا و یۆنان کە دو ئەندامی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ)ن لەبارەی کێڵگە غازی و نەوتییەکان لەدەریای ناوەڕاست ناکۆکن و ئەسینا پێداگری دەکات لەسەر ئەوەی ئەو ناوچەیەی دەریای ناوەڕاست بەشێكە سەروەری وڵاتەکەی و تورکیا سەروە
خەندان
