له‌ ئێران چوار ھەزار و 108 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

له‌ ئێران چوار ھەزار و 108 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا لە ئێران بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 29 ھەزار کەس بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەست داوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 13/10/2020 د. سیما لاری، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکدا باسی لەوە کرد، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 254 کەسی دیکە بەھۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، کە کۆی گشتیی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوە، 29 ھەزار و 70 کەسە.

گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئەوەشی خستە ڕوو، لە دوێنێوە ئەمڕۆ، چوار ھەزار و 108 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، کە کۆی گشتیی تووشبوانی پەتاکە لە ئێران گەیشتە 508 ھەزار و 389 کەس.

بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 411 ھەزار و 840 کەس لە پەتای کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.











باسنيوز



Top