چین بۆ فرۆشتنی چەك بەتایوان دژی ئەمریكا دەوەستێتەوە
روسیا توده‌ی له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، كۆشكی سپی جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، له‌رێگه‌ی سێ گرێبه‌سته‌وه، مامه‌ڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ تایوان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چن، به‌م دواییانه‌ش ئاگادارییه‌كی فرۆشتنی چه‌كیان ره‌وانه‌ی كۆنگرێس كردبو، له‌ئێستادا په‌سه‌ندكراوه.
چین دژی هه‌مو جۆره فرۆشتنێكی چه‌كه به تایوان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه
له‌به‌رامبه‌ریشدا، باڵیۆزخانه‌ی چین رایگه‌یاندوه، وڵاته‌كه‌یان دژی هه‌مو جۆره فرۆشتنێكی چه‌كه به تایوان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌شكردوه، سه‌رۆكی لیژنه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیران و كاروباری ده‌ره‌وه، چه‌ند ئاگاداریه‌كیان پێگه‌یشتوه كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه سه‌رپه‌رشتی فرۆشتنی چه‌ك ده‌كات له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، سێ له‌و مامه‌ڵه پلان بۆ رارێژراوانه‌شی په‌سه‌ندكردوه.
ئه‌مریكا پشتڕاستی فرۆشتنی چه‌ك به تایوان ناكاته‌وه
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه، وه‌ك سیاسه‌تێك، ئه‌مریكا پشتڕاستی فرۆشتنی چه‌ك به تایوان ناكاته‌وه یاخود هیچ لێدوانێك له‌سه‌ر پێشنیازه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ كۆنگرێس ناده‌ن.
ئاژانسی رۆیته‌رز له مانگی (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵ له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، " تا حه‌وت سیسته‌می چه‌كی سه‌ره‌كی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ده‌فرۆشرێته تایوان، ئه‌مه‌ش وه‌ك فشارێكی چڕی ئیداره‌ی تره‌مپ بۆ سه‌ر چین دێت".
خه‌ندان
