یۆنان ئیدانەی دەکات.. کەشتییەکی دیکەی تورکیا بۆگەڕان بەدوای وزە دەچێتە دەریای ناوەڕاست

 یۆنان ئیدانەی دەکات.. کەشتییەکی دیکەی تورکیا بۆگەڕان بەدوای وزە دەچێتە دەریای ناوەڕاست
رەوانەی ئەو ناوچەیە دەکات، یۆنان ئەو هەنگاوەی وەک هەڕەشە لەسەر ئاسایشی هەرێمی ناوبرد.

ئەو هەنگاوە وەک هەڕەشە لەسەر ئاسایش و ئارامی ناوچەکە دەبینن

وەزارەتی دەرەوەی یۆنان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئیدانەی بڕیارەکەی تورکیا دەکەن بۆ رەوانەکردنی کەشتییەکی دیکەی تایبەت بە گەڕان بەدوای وەزەدا لە دەریای ناوەڕاست و ئەو هەنگاوەش وەک هەڕەشە لەسەر ئاسایش و ئارامی ناوچەکە دەبینن.

پێشوتریش رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆکی تورکیا لەبارەی دواین پێشهاتەکانی پرۆسەی دەرهێنانی نەوت و گازی سروشتی لەدەریای سپی ناوەڕاست رایگەیاند، هیچ هێزێکی داگیرکەرانە ناتوانێت تورکیا لەسەرچاوە سروشتییەکانی دەریای ناوەڕاست داببڕێت.

خۆیان رادەستی ئەو جۆرە رێککەوتنانە ناکەن کە هەندێک دەیانەوێت لەڕێگەیەوە خۆیان بەسەر تورکیادا بسەپێنن

سەرۆکی تورکیا جەختیشیکردەوە، خۆیان رادەستی ئەو جۆرە رێککەوتنانە ناکەن کە هەندێک دەیانەوێت لەڕێگەیەوە خۆیان بەسەر تورکیادا بسەپێنن لەرۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست.

تورکیا و یۆنان کە دو ئەندامی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ)ن لەبارەی کێڵگە غازی و نەوتییەکان لەدەریای ناوەڕاست ناکۆکن و ئەسینا پێداگری دەکات لەسەر ئەوەی ئەو ناوچەیەی دەریای ناوەڕاست بەشێكە سەروەری وڵاتەکەی و تورکیا سەروەری یۆنانی پێشێلکردوە.







خةندان
Top