یەکێتی ئەوروپا سزا بەسەر سەرۆکی بیلاروسیادا دەسەپێنێت

 یەکێتی ئەوروپا سزا بەسەر سەرۆکی بیلاروسیادا دەسەپێنێت
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا رێککەوتن لەسەر سەپاندنی سزا بەسەر ئەلیکسەندەر لوکاشینکۆ سەرۆکی بیلاروسیا بەهۆکاری بەردەوامی هەڵمەتەکانی بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی وڵاتەکەی کە ماوەی زیاتر لە دو مانگە بەردەوامە و سەرۆکی ئێستای وڵاتەکەیان بە ساختەری لە هەڵبژاردنەکان تۆمەتبار دەکەن.

سەڕەرای بەرەنگاربونەوەی ناڕەزاییەکان دەیان خۆپیشاندەریش لەو وڵاتە دەستگیرکراون

دو سەرچاوەی ئاگادار لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە لۆکسمبۆرگ رایانگەیاندوە، وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا رێککەوتن لەسەر زیادکردنی لیستی سزاکان بۆسەر ئەلیکسەندەر لوکاشینکۆ سەرۆکی بیلاروسیا، چونکە سەڕەرای بەرەنگاربونەوەی ناڕەزاییەکان دەیان خۆپیشاندەریش لەو وڵاتە دەستگیرکراون.

ئەنجامەکانی ئەو هەڵبژاردنەیان بە ساختە و نادادپەروەری لە قەڵەمداوە

9ـی ئەم مانگە، لەهەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی بیلاروس سەرکەوتنی لوکاشینکۆ بۆ جاری شەشەم راگەیەنرا، ژمارەیەکی زۆر لەخەڵک و لایەنگرانی ئۆپۆزسیۆن رژانە سەر جادەکان و ئەنجامەکانی ئەو هەڵبژاردنەیان بە ساختە و نادادپەروەری لە قەڵەمدا، لەوکاتەوە تا ئێستا پێکدانەکانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزەکانی پۆلیسی ئەو وڵاتە بەردەوامی هەیە.




خەندان
Top