دۆناڵد ترەمپ زانیاری نوێ لەبارەی دۆخی تەندروستی خۆی ئاشکرا دەکات
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە کەناڵی فۆکس نیوزی راگەیاند، "لە ئێستادا، تەندروستی زۆر باشە و بەتەواوی لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ رزگاری بوە و ئامادەیە بۆ کارەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن.
چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ بۆ ئەنجامدانی میتینگێک سەردانی ویلایەتی فلۆریدا بکات
چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ دوشەممە دۆناڵد ترەمپ بۆ ئەنجامدانی میتینگێک سەردانی ویلایەتی فلۆریدا بکات و دواتریش رۆژانە لە یەک یان دو ویلایەتی دیکە میتینگ ساز بکات.
شەوی یەکی ئەم مانگە، ترەمپ توشبونی خۆی و هاوژینەکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ راگەیاند و پاشان بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستییەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، دوای سێ رۆژ لە وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانەی بەجێهێشت.
خەندان
