ئیسرائیل: دژایەتی فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف-35ی ئەمریکی بە قەتەر دەکەین
ئیلی کۆهین، وەزیری هەواڵگری ئیسرائیل دوای ئەوەی سەبارەت بە راپۆرتێکی ڕۆیتەرز پرسیاری لێکرا لە بارەی ئەوەی کە قەتەر داوایەکی فەرمی پێشکەشی ئەمریکا کردوە بۆ کڕینی ئەو جۆرە فڕۆکەیە، رایگەیاند، وڵاتەکەی دژایەتی گرێبەستی فرۆشتنی فڕۆکەی F-35ی ئەمریکی دەکات بە قەتەر.
ئەمریکا بەپێی بنەمای هێشتنەوەی باڵادەستی سەربازی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمریکا بەپێی بنەمای "هێشتنەوەی باڵادەستی سەربازی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا" تاوتوێی گرێبەستی فرۆشتنی چەکی پێشکەوتو بە وڵاتانی ناوچەکە لەگەڵ ئیسرائیلدا دەکات.
لەبارەی ئەوەی ئایا ئیسرائیل دژایەتی ئەم جۆرە گرێبەستە دەکات، کۆهین وتی، "وەڵامەکە بەڵێیە، ئاسایش و باڵادەستی سەربازیمان لە ناوچەکەدا گرنگترین شتن بۆ ئێمە، ناوچەکەمان هێشتا نەبوە بە سویسرا".
خەندان
