ترەمپ و ترۆدۆ پرسی چەند دەستگیرکراوێکی کەنەدا لەچین تاوتوێ دەکەن

 ترەمپ و ترۆدۆ پرسی چەند دەستگیرکراوێکی کەنەدا لەچین تاوتوێ دەکەن
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا رایگەیاند، جەستن ترۆدۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامداوە و تێیدا پرسی دو دەستگیرکراوی کەنەدییان لەچین تاوتوێکردوە کە لەکۆتایی ساڵی 2018-ەوە دەستگیرکراون.

جەستن ترۆدۆ سوپاسی ترەمپ و ئەمریکای کردوە بۆ پشتیوانییان لەدەستگیرکراوە کەنەدییەکان کە حکومەتی کەنەدا پێیوایە " بەبێ بنەما" دەستگیرکراون


بەگوێرەی راگەیەنراوی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا، جەستن ترۆدۆ سوپاسی ترەمپ و ئەمریکای کردوە بۆ پشتیوانییان لەدەستگیرکراوە کەنەدییەکان کە حکومەتی کەنەدا پێیوایە " بەبێ بنەما" دەستگیرکراون.

ئەمریکا بەفەرمی داوای ئازادکردنی ئەو دو هاوڵاتییە کەنەدییەی کرد و بەبێ تاوان لەقەڵەمیدان


پێشتر حکومەتی ئەمریکا بەفەرمی داوای ئازادکردنی ئەو دو هاوڵاتییە کەنەدییەی کرد و بەبێ تاوان لەقەڵەمیدان.

حکومەتی کەنەدا راشیگەیاند، رێگە بە دۆمینیک بارتن باڵیۆزی وڵاتەکەیان لەچین دراوە سەردانی دەستگیرکراوەکان بکات کە بازرگانێک و دپلۆماتکارێکی پێشوی کەنەدان.
دامەزراوەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کەنەداش رایگەیاند، حکومەتی کەنەدا زۆر نیگەرانە لەدەستگیرکردنی ئەم دو هاوڵاتییە و داوای بەپەلە ئازادکردنیانی کردوە، بەڵام تائێستا داواکەیان لەلایەن چینەوە وەڵامنەدراوەتەوە.







خەندان
Top