لە ئێران بەستنی ماسک لە شوێنە گشتییەکان کرایە ناچاری
رۆژانە نزیکەی 200 کەس لە ئێران بە کۆرۆنا دەمرن و چەند رۆژێک لەمەوبەر بە تۆمارکردنی 239 مردن لە رۆژێکدا ئاستی پێوانەیی تۆمار کرا.
تاوەکو ئێستا 28 هەزار و 293 کەس لە ئێران بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و رۆژانەش نزیکەی چوار هەزار حاڵەتی نوێ تۆمار دەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دۆخی ئابووری ئێران خراپە و تومەن بۆ ئاستێکی پێوانەیی بەرامبەر بە دۆلار دابەزیووە.
k24 -
