كەمال كلیچدارئۆغلۆ: ئەگەر وڵاتتان خۆش دەوێت با بچینە ناو هەڵبژاردنی پێشوەختەوە
كەمال كلیچدارئۆغلۆ لە دیمانەیەكیدا بۆ كەناڵی تەلەفزیۆنی (KRT)ی توركی، باسی لە رەوشی سیاسیی توركیا كرد، كە بەهۆی دابەزینی بەهای لیرەی توركی بارودۆخ تێك چووە و خەڵك ژیانی هەراسان بووە.
کەمال کلیچدارئۆغلۆ ئاماژەی دا، ئەگەر دەوڵەت باخچەلی راست دەكات توركیای خۆش دەوێت، ئەگەر راست دەكات بۆ ئەوەی گەلی توركیا بە ئارامی بژیت، با بێتە بەردەم خەڵك و بڵێت ئیتر بەسە و توركیا ببنە ناو هەڵبژاردنی پێشوەختەوە.
لە بارەی رەوشی تەندروستی وڵاتیش بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، كەمال كلیچدارئۆغلۆ رەخنەی لە وەزارەتی تەندروستی گرت و گوتی: "ئەو ژمارانەی بڵاوی دەكەنەوە درۆیە و راست نییە، چونكە رێژەی مردن و تووشبوو زۆر لەوە زیاترە".
باخچەلی بە دەنگی بەرز داوای كرد توركیا بچێتە ناو هەڵبژاردنی پێشوەختە و گوتی خەڵك لەوە زیاتر ناتوانێت ئارام بگرێت.
باسنيوز
