له‌ ڕووسیا 197 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى‌ كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا

له‌ ڕووسیا 197 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى‌ كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا
لە ڕووسیا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لە ھەمان وڵات زیاتر لە 22 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ شەممە 10/10/2020، لە ڕووسیا 12 ھەزار و 846 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە ملیۆنێک و 285 ھەزار و 84 کەس. ‌

ھەر لە ڕووسیا 197 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 22 ھەزار و 454 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا ملیۆنێك و 16 هه‌زار و 202 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.











باسنيوز




Top