روحانی: سزا نوێكانی ئەمریكا ستەمكارانە و تیرۆرستیە
سەرۆك كۆماری ئێران راشیگەیاند، هیچ خاڵێك لە كردەوەكانی ئەمریكا دژی ئێران نییە، بەڵكو ئەو كارانە هەڵەی ستراتیژی ترەمپە و پێشێلكردنی رێككەوتنی ئەتۆمییە.
رۆحانی ئاماژەی بەوەشكردوە، حکومەتی ئەمریکا شیکردنەوەیەکی هەڵەی كردوە و خەیاڵی وایە كە ئەم سزا نوێیانە دەبێتە هۆی لاوازبونی بەرخۆدانی گەلانی ئێران و كۆسپ دەكەوێتە بەردەمی، بەڵام بە تێپەڕبونی كات دەردەكەوێت كە بیركردنەوەیەكی هەڵەیە و كارناكات.
ئەمریكا بەردەوام هەڵە ستراتیژیەكانی دوبارە دەكاتەوە
وتیشی، ئەمریكا بەردەوام هەڵە ستراتیژیەكانی دوبارە دەكاتەوە، هەمو وڵاتان گەیشتونەتە ئەو باوەڕەی كە كردەوەكانی واشنتن پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەكانە،"پێویستە داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ لە بازنە نێودەوڵەتییەکاندا ئیدانەی ئەو نەریتە دژە مرۆییانە بکەن"
ئەمە لەكاتێكدایە كە ئەمریكا بە ئامانجی كەمكردنەوەی داهاتی ئێران، سزای بەسەر 18 بانكی ئێراندا سەپاندوە.
خەندان
