لە ئەمریکا 218 هه‌زار و 648 تووشبووى كۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە

لە ئەمریکا 218 هه‌زار و 648 تووشبووى كۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە
لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 218 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا (شەممە 10/10/2020)، کۆی گشتیی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە حه‌وت ملیۆن و 894 ھەزار و 478 کەس.

تا ئێستا لە ئەمریکا 218 هه‌زار و 648 کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە‌، ھەروەھا پێنج ملیۆن و 64 ھەزار و 300 کەسیش چاک بوونەتەوە.









باسنيوز
Top