ئیسرائیل و ئوردن رێککەوتنێک لەبواری فڕۆکەوانیدا واژۆ دەکەن
وەزارەتی گواستنەوەی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، چەند ساڵێکە تاوتوێی ئەو رێککەوتنە دەکرێت، بەڵام دو وڵاتەکە نەیانتوانی رێکەوتنەکە تەواو بکەن، بەڵام دوای واژۆکردنی دو رێکەوتنە مێژوییەکەی ئیسرائیل لەگەڵ هەریەک لە ئیمارات و بەحرەیندا بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانیان، رێککەوتنەکە واژۆکرا.
رێککەوتنەکە کار لەسەر کەمکردنەوەی کاتی گەشتەکان بۆ وڵاتانی کەنداو و ئاسیا و رۆژهەڵات دەکات
ئاماژەی بەوەشکردوە، رێککەوتنەکە کار لەسەر کەمکردنەوەی کاتی گەشتەکان بۆ وڵاتانی کەنداو و ئاسیا و رۆژهەڵات دەکات، ئەوەش دەبێتە هۆی بەکارهێنانی سوتەمەنی کەمتر و کەمکردنەوەی پیسبونی ژینگە.
وەزارەتی گواستنەوەی ئیسرائیل ئەوەشی خستەڕو، دەزگای چاودێری ئاسمانی ئەوروپی کە بنکەکەی لە بڕۆکسلە یارمەتیدەر بوە لە تەواوکردنی رێککەوتنەکەدا.
خەندان
