بەشار ئەسەد: هەسەدە و ئەمەریکا نەوتی سووریا دەدزن
بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا بە ئاژانسی ھەواڵی سپوتنیکی راگەیاندووە "رێککەوتنی کوردانی سووریا لەگەڵ ئەمەریکا دزی کردنە لە گەلی سووریا و تاکە رێگەش بۆ بەرگرتن لەو دزییە، کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەکانە".
ئەسەد جەختیدەکاتەوە، حکومەتی سووریا دەیەوێت تەواوی سووریا بخاتەوە ژێر دەستی خۆی.
سەرۆكی سووریا دەڵێت "هێشتا شەڕی سووریا کۆتایی نەهاتووە و بەشێکی خاکی وڵاتەکەی لەژێر دەستی تیرۆرستاندایە".
ئاماژەی بەوەشداوە "بەشداریکردنی رووسیا لە شەڕی سووریا باڵانسی هێزی گۆڕیوە".
ئەمە لەكاتێكدایە ھەسەدە و ھێزەكانی ئەمەریكا لەسەر دەرھێنان و فرۆشتنی بەشێك لە نەوتی رۆژئاوای كوردستان رێككەوتوون.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاندبوو "ئێمه له سووریا ده‌كشێینه‌وه، ته‌نیا نه‌وته‌كه ده‌پارێزین. نه‌وته‌كه‌مان ده‌ستكه‌وت و سه‌ربازیشمان له‌وێ هه‌یه پارێزگاری له نه‌وته‌كه بكات، بێجگه له‌وه له سووریا ده‌رده‌چین. سه‌ربازه‌كانمان له‌سه‌ر سنووری نێوان سووریا و توركیا كشانه‌وه. ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازمان له‌و سنووره هه‌بوو. دواجار ژماره‌كه‌مان كه‌مكرده‌وه بۆ 50 سه‌رباز، ئه‌وانه‌ش ژیانیان له مه‌ترسیدا بوو".
ترەمپ، ئاماژەی بەوەشكردبوو "لەسەر نەوتی سووریا رەنگە لەگەڵ كورد رێكبكەوین".
K24
