ئەسەد: بەهاوكاری روسیا سوپاكەمان نوێدەكەینەوە

 ئەسەد: بەهاوكاری روسیا سوپاكەمان نوێدەكەینەوە
بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا رایگەیاند،" سوپای سوریا بە تەواوی پشت بە چەکی ڕوسیا دەبەستێت و بڕیارە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ڕوسیا سوپاكەمان بکرێتەوە.

ئەسەد لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سپوتنیکی روسی ئاشكرایكرد،" دو ساڵ پێش ئێستا لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا، دەستمان بە جێبەجێکردنی پلانێک کرد بۆ بەمۆدێرنکردنی سەربازیمان، دیارە ئەم کارەش بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا ئەنجامدەدەین، چونکە سوپاكەمان دەیان ساڵە بەتەواوی پشت بە چەکی ڕوسی دەبەستێت.

بەگشتی باس لەبەمۆدێرنکردنی سوپای سوریا دەکەین لەهەمو رویەكەوە

گوتی لەوانەیە مەرج نییە دەربارەی مووشەک بێت، لەوانەیە ئەولەویەتی دیکە بۆ هاوکاری تەکنیکی سەربازی لە پەیوەندی لەگەڵ ناکۆکی "لەسەر زەوی" هەبێ

لەوەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا سوریا حەزی لە بەدەستهێنانی سیستەمی ئێس-300 و ئێس-400 هەیە، سەرۆکی سوریا وتی لەوانەیە، بەڵام مەرج نییە دەربارەی موشەک بێت، چونکە لەوانەیە ئەولەویاتەکانی دیكە بۆ هاوکاری تەکنیکی سەربازیمان لە پەیوەندیدار بە ناکۆکی لەسەر زەوی هەبێت، ئێمە پلانێکی تەواومان هەیە، بەڵام دەبێت بەپێی ئەولەوییەتییەکان بکاربکەین"

ئاماژەی بەوەشكردوە، دیمەشق راهاتوە كە باس لەوردەکاری پلانە سەربازیەكانی نەكات، بەڵکو بەگشتی باس لەبەمۆدێرنکردنی سوپای سوریا دەکەین لەهەمو رویەكەوە.








خەندان
Top