راپرسییەک ئاستی جەماوەری بایدن و ترەمپ لە ویلایەتە یەکلاییکەرەوەکان دەخاتەڕو

 راپرسییەک ئاستی جەماوەری بایدن و ترەمپ لە ویلایەتە یەکلاییکەرەوەکان دەخاتەڕو
دامەزراوەی رۆیتەرز لەدواین راپرسیدا بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە بڕیارە لەسەرەتای مانگی داهاتو ئەنجام بدرێت رایگەیاند، جۆبایدن کاندیدی دیموکراتەکان لە ویلایەتی فلۆریدا چوار خاڵ لەپێش دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکانە و هەردو کاندیدیش لە ویلایەتی ئەریزۆنا دەنگەکانیان لەیەکترەوە نزیکە.

بایدن چوار خاڵ پێش رکابەرەکەی کەوتوە

لەبەشێکی راپرسییەکەی دامەزراوەی رۆیتەرزدا ئاماژە بەوەشکراوە، جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان و جێگری پێشوی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە ویلایەتی فلۆریدا کەیەکێکە لەو ویلایەتانەی رۆڵی دیاری هەیە لەیەکلاییکردنەوەی سەرۆکی داهاتوی ئەمریکا، چوار خاڵ پێش رکابەرەکەی کەوتوە.

ویلایەتەکانی ویسكۆنسن، پەنسلڤانیا، میشیگان، باکوری کارۆلینا، فلۆریدا و ئەریزۆنا بە ویلایەتە یەکلاییکەرەوەکان ناو دەبرێن

لەدەنگدانی سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ویلایەتەکانی ویسكۆنسن، پەنسلڤانیا، میشیگان، باکوری کارۆلینا، فلۆریدا و ئەریزۆنا رۆڵێکی بەرچاویان هەیە لە یەکلاکردنەوەی ناوی ئەو کەسەی دەبێتە سەرۆکی چوار ساڵی داهاتوی ئەمریکا.

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ ساڵی 2020 دەکەوێتە 3ی (تشرینی دوەم/11)، بژاردەی سەرەکی لەنێوان دو کاندیددا دەبێت ئەوانیش دۆناڵد ترەمپ لە پارتی کۆماری و جۆ بایدن لە پارتی دیموکرات.







خەندان-
Top