لە ئێران بەشێکی بەندکراوان بەنێو شەقامەکاندا دەسوڕێندرێنەوە و لێیان دەدرێت
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی "عه‌ره‌بییه" و به پشتبه‌ستن به چه‌ند زانیارییه‌كی دزه‌پێكراو له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و راستییه‌ی كه ده‌ستی چه‌كداره میلیشیاكانی حزبوڵڵای عێراقی له پشت هێرشه مووشه‌كییه‌كانی عێراقه.
هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانیاریانه‌ی له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نهێنی نزیك له لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه به‌ده‌ستیهێناون، ئه‌و كه‌ناڵه بڵاویكرده‌وه، "ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه ئه‌و مووشه‌كانه‌ی له هێرشه‌كانی عێراقدا به‌كارده‌هێنرێن، له ناوچه‌ی "جه‌رفولسه‌خر" دروست ده‌كرێن، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی پێشتر به ده‌ڤه‌رێكی ستراتیژی ده‌ناسرا، به‌ر له‌وه‌ی له‌لایه‌ن گروپه میلیشیاكانه‌وه به ناوچه‌یه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو رابگه‌یه‌ندرێت".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانی، نێرده دیپلۆماتییه‌كان، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا چه‌ندین جار به مووشه‌ك كراونه‌ته ئامانج، دواجارییش به‌ر له چه‌ند رۆژێك 6 مووشه‌ك ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كران و له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداش به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مووشه‌كێك له‌ناو ماڵی هاووڵاتییه‌ك، 6 ئه‌ندامی یه‌ك خێزان كوژران.
له‌گه‌ڵ چڕبوونه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ش، كاردانه‌وه‌كان به ئاستێك گه‌یشتن، كه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی ئه‌و هێرشانه، ژماره‌یه‌ك وڵاتی بیانی هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی باڵیۆزخانه و نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌كانیان له به‌غدا كرد، له سه‌رووی هه‌مووشییانه‌وه ئه‌مه‌ریكا.
rudaw -
