بۆ یەکەمجار دوو ژن خەڵاتی نۆبلی کیمیایان پێ بەخشرا

بۆ یەکەمجار دوو ژن خەڵاتی نۆبلی کیمیایان پێ بەخشرا
دامەزراوەی چاودێری و سەرپەرشتیکردنی خەڵاتەکانی نۆبل لە سوید ئاشکرای کردووە هەردوو ژنە زانای بواری کیمیا بەناوەکانی "ئیمانوێل شارپنتێر و جنیڤەر دۆندار" بۆ یەکەمجار و بە هاوبەشی بوونە خاوەنی خەڵاتی نۆبلی بواری کیمیا لە ساڵی ٢٠٢٠.

بەپێی زانیارییەکانی دامەزراوەی نۆبل، ئیمانوێل شارپنتێر، ژنە پرۆفیسۆری فەڕەنسی و چالاکی بواری میکرۆبیۆلۆجی و جنیتیکە کە تەمەنی ٥١ ساڵە و لە ساڵی ٢٠١٥وە بەڕێوەبەری دامەزراوەی تایبەت بە نەخۆشییە درمییەکانی "مکس پلانک"ی ئەڵمانیایە.

جنیفەر دۆندا چالاکی بواری بیوکیمیا و تەمەنی ٥٦ ساڵە و خەڵکی ئەمریکایە و بە توێژینەوەی پێشکەوتووەکانی لە بواری ئەندازیاریی جنیتیک (CRISPR) ناسراوە و ئێستا مامۆستا و ڕاگریی کۆلێژی کیمیا و بیۆلۆجیی زانکۆی کالیفۆرنیای ئەمریکایە.

دامەزراوەی نۆبل لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە ئەو دوو ژنە زانایەی بواری کیمیا (ئیمانوێل شارپنتێر و جنیفەر دۆندا) توانیویانە ئامێری ئەندازیاریی Cas9/CRISPR دروست بکەن، توێژەران بە کەڵکوەرگرتن لەو مەقەستە جنیتیکییە دەتوانن DNAی ئاژەڵان، ڕووەکەکان زۆر بە وردی و بە شێوەیەکی دەگمەن و بێوینە دەستنیشان بکەن.













باسنيوز


Top