نوێترین پێشبینی ته‌ندروستیی جیهانی لەبارەی بەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا
تێدرۆس ئه‌دهانۆم گێبریسیۆس، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی له میانی "دانیشتنی تایبه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ" كه بۆ ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی سازكرابو رایگەیاند، "بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ پێویستمان به ڤاكسین ده‌بێت و هیوادارین تا كۆتایی ئه‌مساڵ بتوانین ببینه خاوه‌نی ڤاكسین".
بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ پێویستمان به ڤاكسین ده‌بێت و هیوادارین تا كۆتایی ئه‌مساڵ بتوانین ببینه خاوه‌نی ڤاكسین
داواشی له سه‌ركرده‌كانی جیهان كرد دوای ئه‌وه‌ی كه ڤاكسینی كۆرۆنای نوێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، به یه‌كسانی له‌نێوان وڵاتاندا دابه‌شبكرێت.
له‌ئێستادا تۆماركراوی رۆژانه‌ی توشبوانی كۆرۆنا ژماره‌ی پێوانه‌یی تێپه‌ڕاندوه و گه‌یشتوه‌ته 11.3 هه‌زار توشبون
دوێنێ ئه‌ناتۆلی ئاڵتشتین، ڤایرۆسناسی ڕوسی رایگه‌یاند، له‌ئێستادا تۆماركراوی رۆژانه‌ی توشبوانی كۆرۆنا ژماره‌ی پێوانه‌یی تێپه‌ڕاندوه و گه‌یشتوه‌ته 11.3 هه‌زار توشبون بۆیه شه‌پۆلی دوه‌م به‌هێز و چالاكتر ده‌بێت له‌شه‌پۆلی یه‌كه‌م، به‌ڵام ئێمه له ئێستاوه ئاماده‌ین و ئێستا باشتر شه‌ڕی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین، به تایبه‌ت كه ڤاكسین ئاماده‌یه.
ئه‌و ڤایرۆسناسه روسیه باسی له‌وه‌شكردوه، پێشبینی ده‌كرێت له‌وه‌رزی پایزدا ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له روسیا بگاته لوتكه، ئه‌وه‌ش ئه‌و كاته ده‌بێت كه سه‌رده‌می سه‌رماو نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناسه‌دان ده‌ستپێده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نها بۆ وڵاتی روسیایه به‌ڵكو بۆ سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهانیش چون یه‌كه.
خەندان-
