واده‌ی دیاریكردنی كاندیدێكی نوێ بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی لوبنان راگه‌یەندرا
میشال عۆن، سه‌رۆك کۆماری لوبنان له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "15ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی2020، كۆبونه‌وه‌ی راوێژكاری په‌رله‌مانی لوبنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی كه‌سایه‌تیه‌ك بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی لوبنان".
میشال عۆن له‌هه‌مان رۆژی كۆبونه‌وه‌ی ڕاوێژی په‌رله‌مانی لوبناندا، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م كوتله سیاسییه‌كانی په‌رله‌مان ئه‌نجامده‌دات
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری لوبنان له‌به‌یاننامه‌یه‌كیدا بڵاویكرده‌وه، میشال عۆن له‌هه‌مان رۆژی كۆبونه‌وه‌ی ڕاوێژی په‌رله‌مانی لوبناندا، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م كوتله سیاسییه‌كانی په‌رله‌مان ئه‌نجامده‌دات بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كه‌سێك بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت رێكبكه‌ون.
31ی (ئاب/8) ئه‌مساڵ میشال عۆن سه‌رۆكی لوبنان، له‌دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حسان دیاب سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی، به فه‌رمی مسته‌فا ئه‌دیبی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی لوبنان كاندید كرد، به‌ڵام به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت، مسته‌فا ئه‌دیب ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی راگه‌یاند.
سێ مانگی داهاتوی ئەمساڵ دەبێت بە خاڵی بنەڕەتی وەرچەرخان لە لوبناندا
ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا پێشتر لەمیانەی لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی Politico رایگەیاندبو، سێ مانگی داهاتوی ئەمساڵ دەبێت بە خاڵی بنەڕەتی وەرچەرخان لە لوبناندا، ئەگەر ئەو گۆڕانکارییە روینەدا فڕەنسا رێکاری سزا دان بەرامبەر دەسەڵاتدارانی لوبنان دەگرێتەبەر.
ئەوەشی خستەڕو، ئەو سزایانەی کە دەکرێت فڕەنسا لە دژی دەسەڵاتدارانی لوبنان بگیرێتەبەر بریتییە لە وەستانی هاوکارییە داراییەکانی وڵاتەکەی بۆ بەیروت و سزا چینی فەرمانڕەوا لەو وڵاتە.
خەندان
