تورکیا بۆ کەنەدا: واز لە سیاسەتی دوڕویی بهێننە
دوای ئەو وتانەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەو بڕیارەی بە سیاسەتی "دوفاق"ی ناوبردوە و رایگەیاندوە، "لە کاتێکدا گەورەترین کارەساتی مرۆیی ئەم سەدەیە لە یەمەن رودەدات، بەڵام کەنەدا بەردەوامە لە هەناردەکردنی چەک بۆ ئەو وڵاتانەی کە بژاردەی سەربازییان دژبە قەیرانی یەمەن بەکارهێناوە، تەنانەت لە راپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتوەکانیشدا رەخنە لەم فرۆشتنەی چەک گیراوە، بەڵام لەئێستادا کەنەدا رێگری لە هەناردەکردنی کەلوپەلی سەربازیی بۆ وڵاتێکی ئەندام لە ناتۆ دەکات".
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا جەختی لەوەش کردوەتەوە، "حکومەتی ئەنقەرە، رێککەوتنی لەگەڵ هەمو ئەو وڵاتانە هەیە کە کەلوپەلی بۆ هەناردە دەکەن و بەوریاییەوە سەرجەم ئەرکەکانی سەرشانی خۆشی بەجێهێناوە".
واز لە سیاسەتی دوفاقی بهێنێت و بۆ دژایەتیکردنی تورکیا نەکەوێتە ژێر کاریگەری وڵاتانی دیکەوە
لە راگەیەندراوەکەدا داوا لە کەنەدا کراوە "واز لە سیاسەتی دوفاقی بهێنێت و بۆ دژایەتیکردنی تورکیا نەکەوێتە ژێر کاریگەری وڵاتانی دیکەوە".
کەنەدا مۆڵەتی راگرتنی هەناردەکردنی چەکی بۆ تورکیا راگرتوە ئەوەش بەهۆی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لەلایەن ئەو وڵاتەوە
فرانسوا فیلیپ، وەزیری کاروباری دەرەوەی کەنەدا لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "هەمو جۆرە بازرگانی و هەناردەیەکمان لەگەڵ تورکیا هەڵپەساردوە، لە نێویشیاندا راگرتنی مۆڵەتی هەناردەکردنی چەک بۆ ئەو وڵاتە ئەوەش بەهۆی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لەلایەن ئەو وڵاتەوە".
ئەو بڕیارەی کەنەدا پاش ئەوە دێت کە لە ماوەی رابردودا لەو وڵاتە لە دژی هاوکاریە سەربازیەکانی کەنەدا بۆ تورکیا زنجیرەیەک ناڕەزایەتی و کەمپەین لەلایەن ڕەوەندی کوردی و ئازادیخوازان و ئەرمنیەکانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە ئەنجام دران، خۆپیشاندەران دروشمی "پڕچەککردنی تورکیا بوەستێن" بەرزکردبوەوە.
خەندان
