دەنگۆی تووشبوونی سەرکۆماری ئێران بە کۆرۆنا بڵاو دەبێتەوە
دەنگۆی تووشبوونی سەرکۆماری ئێران بە پەتای کۆرۆنا بڵاو دەبێتەوە و میدیاکانی ئەو وڵاتەش روونکردنەوە دەدەن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 6-10-2020، ژمارەیەک میدیای عەرەبی تووشبوونی حەسەن رۆحانی، سەرکۆماری ئێرانیان بە پەتای کۆرۆنا، راگەیاند.
ئەو میدیایانە ئاماژەیان بەوە کردووە، کە حەسەن رۆحانی بەهۆی تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا، کۆبوونەوەیەکی سێ دەسەڵاتەکەی ئێران بە چاودێریی سەرۆکی پەرلەمان، هەڵوەشاندووەتەوە.
بڕیار بوو سەرۆکایەتیی سێ دەسەڵاتەکەی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە کۆ ببنەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخراوە.
ئاژانسی (فارس)ی ئێرانی رەتی کردووەتەوە حەسەن رۆحانی تووشی پەتای کۆرۆنا بووبێ و رایگەیاندووە، رۆحانی بەهۆی مەترسیی تووشبوون بە پەتاکە، کۆبوونەوەکەی هەڵوەشاندووەتەوە، نەک بەهۆی تووشبوونی.
باسنیوز
