کەنەدا هەمو مامەڵەیەکی بازرگانی لەگەڵ تورکیا هەڵپەسارد
لە نێویشیاندا راگرتنی مۆڵەتی هەناردەکردنی چەک بۆ ئەو وڵاتە ئەوەش بەهۆی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لەلایەن ئەو وڵاتەوە
فرانسوا فیلیپ، وەزیری کاروباری دەرەوەی کەنەدا لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "هەمو جۆرە بازرگانی و هەناردەیەکمان لەگەڵ تورکیا هەڵپەساردوە، لە نێویشیاندا راگرتنی مۆڵەتی هەناردەکردنی چەک بۆ ئەو وڵاتە ئەوەش بەهۆی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لەلایەن ئەو وڵاتەوە".
کەنەدا خوازیاری کۆتاییهێنانە بە توندوتیژی و پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی
وەزیری کاروباری دەرەوەی کەنەدا خوازیاری "کۆتاییهێنانە بە توندوتیژی و پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی".
ئەو بڕیارەی کەنەدا پاش ئەوە دێت کە لە ماوەی رابردودا لەو وڵاتە لە دژی هاوکاریە سەربازیەکانی کەنەدا بۆ تورکیا زنجیرەیەک ناڕەزایەتی و کەمپەین لەلایەن ڕەوەندی کوردی و ئازادیخوازان و ئەرمنیەکانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە ئەنجام دران، خۆپیشاندەران دروشمی "پڕچەککردنی تورکیا بوەستێن" بەرزکردبوەوە.
خەندان
