ترەمپ نەخۆشخانە بەجێ دەهێڵێت

ترەمپ نەخۆشخانە بەجێ دەهێڵێت


سەرۆکی ئەمریکا دوای تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا، نەخۆشخانەی بەجێ هێشت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 6-10-2020 (بەکاتی هەولێر)، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، بڵاو کردەوە.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا، دۆناڵد ترەمپ باشبوونی رەوشی تەندروستیی خۆی و دەرچوونی لە نەخۆشخانە، راگەیاند.

سەرۆکی ئەمریکا بەبێ بەکارهێنانی دەمامک، داوای لە هاووڵاتییانی ئەمریکا کردووە لە کۆرۆنا نەترسن و رێگا نەدەن ئەو پەتایە بەسەریاندا زاڵ بێ، ”وەرنە دەرەوە لە ماڵەکانتان، بەڵام بە ئاگادارییەوە“.

دۆناڵد ترەمپ هەروەها رایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی باشترین دەرمانی لەسەر ئاستی جیهان هەیە.

رۆژی هەینی 2-10-2020، دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، تووشبوونی خۆی و میلانیای هاوسەری بە پەتای کۆرۆنا، راگەیاند.

دوای تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا، ترەمپ لەسەر داوای پزیشکی تایبەتیی خۆی گوازرایەوە نەخۆشخانەی سەربازیی واڵتەر رید، بۆ ئەوەی چەند رۆژێک لەوێ بخەوێندرێت.










باسنيوز
Top