!كۆشكی سپی.. پزیشكان ھەڵەسەنگاندن دەكەن ئاخۆ ترەمپ دەتوانێت لە نەخۆشخانە دەرچێت
میدۆز لە دیدارێكدا لەگەڵ تۆڕی فۆكس نیۆز، گوتی: ئەمڕۆ بەیانی لەگەڵ ترەمپ قسەی كردووە و پێدەچێ شەوی رابردوو تەندرووستی باش بووبێت و ئەمڕۆ پزیشكان لەگەڵ ترەمپ راوێژ دەكەن و دواتر بڕیاری دەرچوونی لە نەخۆشخانە دهدرێت.
جەختیشیكردەوە:"ئەم بڕیارە ھێشتا وەرنگیراوە.. تەندروستی بەردەوام بەرە باشبوون دەچێت.. ھێشتا گەشبینین بە دەرچوونی لە نەخۆشخانە، بەڵام تا كاتێكی درەنگی ئەمڕۆ ئەم بڕیارە نەدرابوو".
میدۆز بەرگری لەو بڕیارە پڕ مشتوومڕەی كرد سەبارەت بەوەی دوێنێ ترەمپ لە نەخۆشخانە دەرچووە و بە ئۆتۆمبێلەكەی سووڕاوەتەوە بۆ سڵاوكردن لە لایەنگرانی، وێڕای ئهوهی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە. رەخنەگران گوتیان: ئەو كارەی ترەمپ ژیانی ئەفسەرانی ئەمنی "ترەمپ"یان خستووەتە مەترسییەوە.
میدۆز لەم بارەیهوە گوتی:"رێكاری خۆپارێزی باشمان گرتبووەبەر، لەگەڵ كەلوپەلی خۆپارێزی تاكە كەسی، بۆ ئەوەی دڵنیا بین لە پاراستنیان".
سەرچاوە: رۆیتەرز
rudaw -
