لە ڕووسیا 117 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا
بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ دووشەممە 5/10/2020، لە ڕووسیا 10 ھەزار و 888 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە ملیۆنێک و 225 ھەزار و 889 کەس.
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ یهكشەممە لە ڕووسیا، 10 ھەزار و 499 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا ببوون.
ھەر لە ڕووسیا 117 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 21 ھەزار و 475 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا 982 ھەزار و 324 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
