ئەگەر ترەمپ نەتوانێت ئەرکەکانی جێبەجێبکات، دەستوری ئەمریکا چۆن چارەسەری ئەو کێشەیە دەکات

 ئەگەر ترەمپ نەتوانێت ئەرکەکانی جێبەجێبکات، دەستوری ئەمریکا چۆن چارەسەری ئەو کێشەیە دەکات
ئەگەر دۆخی تەندروستی ترەمپ خراپتر ببێت و نەتوانێت کارەکانی ئەنجامبدات، ئەمریکا پەنا بۆ هەمواری 25ی دەستوری وڵاتەکەی دەبات کە بریتییە لەدروستبونی دۆخێک کە تێیدا سەرۆک، بە هەر هۆکارێک، نەتوانێت کارەکانی ئەنجامبدات.

ئەگەر دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا نەتوانێت کارەکانی بەڕێوەببات، دەسەڵاتەکانی دەگوازرێتەوە بۆ مایک پێنس جێگری ترەمپ


بەپێی 25 هەمین هەمواری دەستوری ئەمریکا، ئەگەر دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا نەتوانێت کارەکانی بەڕێوەببات، دەسەڵاتەکانی دەگوازرێتەوە بۆ مایک پێنس جێگری ترەمپ.

لەنوێترین دەرکەوتنیدا کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەوێنەیەکی ڤیدیۆییدا پێشکەشیکرد، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، سەرەتا کە هێنراوەتە نەخۆشخانە دۆخی خراپ بوە، بەڵام ئێستا هەست بەباشی دەکات، کۆشکی سپیش رایگەیاند، ترەمپ لەئۆفیسی نەخۆشخانەی (ۆڵتەر رید) لەماریلاند کارەکانی بەڕێدەکات.

سەرۆک دوای ئەوەی کە دەزانێت کارەکانی بۆ بەرێناکرێت، کۆنگرێس ئاگاداردەکات و دواتر جێگری سەرۆک دەبێتە سەرۆکی کاربەڕێکەر

چۆنیەتی گواستنەوەی دەسەڵاتەکان بۆ جێگری سەرۆک


لەبارەی چۆنیەتی گواستنەوەی دەسەڵاتەکان بۆ جێگری سەرۆک، هەمواری 25-ی دەستور دەڵێت،" سەرۆک دوای ئەوەی کە دەزانێت کارەکانی بۆ بەرێناکرێت، کۆنگرێس ئاگاداردەکات و دواتر جێگری سەرۆک دەبێتە سەرۆکی کاربەڕێکەر."

بەمجۆرە جێگری سەرۆک کارەکان ئەنجامدەدات، تا سەرۆک جارێکی دیکە کۆنگرێس ئاگادار دەکاتەوە لەوەی کە خۆی دەتوانێت کارەکان ئەنجامبدات.
ئەگەر سەرۆک نەتوانێت کارەکانی ئەنجامبدات و دەسەڵاتەکانیشی رادەستنەکات


لەئەگەری ئەوەی کە سەرۆک نەتوانێت کارەکانی ئەنجامبدات و دەسەڵاتەکانیشی رادەستنەکات، جێگری سەرۆک و زۆرینەی کابینەکەی رایدەگەیەنن کە سەرۆک گونجاونیە بۆ بەرێکردنی کارەکانی، نامەیەکیش ئاراستەی سەرۆکی ئەنجومەنی پیران دەکەن وەک دوەم دەسەڵاتی باڵا لەوڵاتدا، ئەویش جێگری سەرۆک رادەسپێرێت بۆ دەستبەکاربونی وەک سەرۆکی کاربەرێکەر تا هەڵبژاردنی داهاتو.
ئەگەر هەردو سەرۆک و جێگرەکەی نەتوانن کارەکانیان ئەنجامبدەن



ئەگەر هەردو سەرۆک و جێگرەکەی نەتوانن کارەکانیان ئەنجامبدەن، ئەوا بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەسەڵات دەگوازرێتەوە بۆ نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی پیروان، ئەگەر ئەویش گرفتی بۆدروستبو دەسەڵات دەدرێت بەسەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام هەردوک سەرۆکی ئەنجومەنی پیروان و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەحاڵەتێکی وەهادا دەبێت دەستلە ئەندامێتی ئەنجومەن بکشێننەوە.
ئەگەر سەرۆکی ئەمریکا نەتوانێت هەڵمەتی هەلبژاردنەکان بەرێوەببات



ئەگەر سەرۆکی ئەمریکا نەتوانێت هەڵمەتی هەلبژاردنەکان بەرێوەببات، ئەوا بەپێی دەستور ئەنجومەنی نیشتیمانی کۆمارییەکان کە پارتەکەی سەرۆکە کۆدەبنەوە بۆ دەستنیشانکردنی کاندیدێکی نوێ، ئەو ئەنجومەنە دەبێت رێکخەر و 188 ئەندامی هەبێت کە هەر سێ ئەندامێکیان لەناوچەیەکەوە بەشداردەبێت.

بەڵام، لەئێستادا کە زۆربەی ویلایەتەکان دەستیان بە پرنتکردن و ناردنی کارتی دەنگدان کردوە و ناوی کاندیدی پێشویان لەسەر داناوە، پێناچێت جارێکی دیکە بتوانن تا رۆژی هەلبژاردنەکان کارتی دەنگدان بگۆڕن، لەم حاڵەتەشدا ویلایەتەکان خۆیان چارەسەری ئەو کێشەیە دەکەن.
ئەگەر ترەمپ هەلبژاردنەکان بباتەوە و نەتوانێت کارەکانی ئەنجامبدات



ئەوەی دۆخەکە ئاڵۆزتردەکات ئەوەیە ئەگەر ترەمپ هەلبژاردنەکان بباتەوە و نەتوانێت کارەکانی ئەنجامبدات، لەم حاڵەتەدا دەستور و یاسای زۆربەی ویلایەتەکان چارەسەری بۆ دانەناوە، پرسەکەی ئاراستەی کۆنگرێس دەکرێت چونکە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەژێر کۆنترۆڵی ئەواندایە و هەندێک جاریش پرسەکە دەبرێت دادگا.





خەندان
Top