وەزیری تەندروستی بریتانیا لەبارەی مەترسی كۆرۆنا هۆشداری دەدات سەدان هەزار كەس
بەگوێرەی هەواڵێكی دەیلی مەیلی بریتانی، ئەمرۆ شەممە مات هانۆك وەزیری تەندروستی بریتانیا هۆشداری دایە سەدان هەزار كەس كە ئەگەر رێنماییە نوێیەكانی تایبەت بەكۆرۆنا جێبەجێنەكەن ژیانیان بەهۆی پەتاكەوە دەكەوێتە مەترسییەوە.
وەزیری تەندروستی بریتانیا راشیگەیاندوە، هەرچەندە بەشێوەیەكی گشتی توشبوانی هەفتانەی كۆرۆنا بەڕێژەی لەسەدا چوار دابەزیوە و لەئێستادا لەهەفتەیەكدا نزیكە حەوت هەزار حاڵەتی توشبون تۆماردەكرێت، بەڵام جێبەجێكردنی رێكارە نوێیەكان زامنی رێگرتن لەبڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسەكە دەكات.
لەبارەی ئەوەی قەدەغەكردنی هاتوچۆ لەدوای كاتژمێر 10:00-ی شەو هیچ سودێكی نیە، وەزیری تەندروستی بریتانیا رایگەیاند، بەوجۆرە نیە و هەوڵدەدەن میوانانی یانە شوێنە گشتییەكان بخەنەوە ماڵەكانیان لەو كاتە بەدواوە چونكە ئەگەر توشی ڤایرۆسەكەش بوبن تا كاتی دیاریكراوی رۆژی دواتر هەست بەبونی ڤایرۆسەكە دەكات.
جەختیشیكردەوە ئەگەر رێنماییەكان جێبەجێنەكرێن سەدان هەزار كەس دەمرن.
ئەمەش لەكاتێكدایە سەرەتای ئەم هەفتەیە لەسەر رێنمایی دو گەورە راوێژكاری تەندروستی نزیكەی سێیەكی بریتانیا كە ژمارەی دانیشتوانەكەی 22 ملیۆن كەسە لەناوچەكانی لیڤەرپوڵ، هارتڵ پوڵ و وارینگتۆن خراونەتە ژێر كۆنترۆڵی زیاترەوە.
خەندان
