کۆماری قەرەباغ تێکشاندنی فڕۆکەیەکی سەربازی ئازەربایجانی راگەیاند

 کۆماری قەرەباغ تێکشاندنی فڕۆکەیەکی سەربازی ئازەربایجانی راگەیاند
خەندان-

کۆماری قەرەباغ رایگەیاند، لەدرێژەی روبەروبونەوە سەربازییەکاند، فڕۆکەخانەیەکی سەربازی ئازەربایجانیان تێکشاندوە و پێگە سەربازییەکانی دیکەش دەکەنە ئامانج.

فڕۆکەخانەیەکی سەربازی ئازەربایجانمان تێکشاندوە، پێگە سەربازییەکانی دیکەش دەکەینە ئامانج


بەگوێرەی هەواڵێکی روسیا تودەی، ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکی کۆماری قەرەباغ کە تاکلایەنە راگەیەنراوە ئاماژەی بەوەکردوە، لەدرێژەی روبەروبونەوە سەربازییەکاند، فڕۆکەخانەیەکی سەربازی ئازەربایجانیان تێکشاندوە، هەڕەشەی ئەوەشی کرد کە پێگە سەربازییەکانی دیکەش دەکەنە ئامانج.

سەرۆکی کۆماری قەرەباغ هێزەکانی ئازەربایجانی بەهێرشکردنە سەر پێگە مەدەنییەکان تۆمەتبارکرد


ئاریک هاروتونیان سەرۆکی کۆماری قەرەباغ هێزەکانی ئازەربایجانی بەهێرشکردنە سەر پێگە مەدەنییەکان تۆمەتبارکرد.

وتیشی، هێزەکانی ئازەربایجان بەچەندین جۆری موشەک هێرشیانکردۆتە سەر پێگە مەدەنییەکان لەوانە، موشەکی پۆلۆنێز، سمیرچ.

رۆژی 27-ی مانگی رابردو، جەنگی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لەسەر ناوچەی قەرەباغی نێوانیان سەریهەڵدا، هەریەکەیان ئەویتریانی بە دەستپێشخەری شەڕەکە تۆمەتبارکرد، تورکیا پشتیوان تەواوەتی خۆی بۆ ئازەربایجان راگەیاند، ئەمڕۆ کوژرانی سەدان کەس لەبەرەکانی جەنگ راگەیەنرا.








باسنيوز
Top