تا ئێستا 26 ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 35 ملیۆن و 103 هەزار و 355 کەس.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ یەکشەممە 4-10-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، کۆڵۆمبیا، پیرۆ، ئەرجەنتین, ئیسپانیا، مەکسیک، باشووری ئەفریقیا، فەرەنسا، بەریتانیا، چیلی، ئێران، عێراق، بەنگلادیش، سعودیە، تورکیا، ئیتاڵیا، فلیپین، پاکستان، ئەڵمانیا، ئەندەنووسیا، ئیسرائیل، ئۆکرانیا، کەنەدا، ئیکوادۆر، بۆلیڤیا، رۆمانیا، هۆڵەندا، مەغریبی عەرەبی، بەلجیکا، قەتەر، پەنەما، دۆمەنیکا، کازاخستان، کوێت، میسر، عومان، پۆڵەندا، ئیمارات، سوید، گواتیمالا، یابان و چین.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 26 ملیۆن و 52 هەزار و 795 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا یەک ملیۆن و 38 هەزار و 326 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو (2019) لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.
باسنیوز
