بەهۆی درەنگکەوتنی لە یەکەم دیبەیتی سەرۆکایەتی، پشکنینی کۆرۆنا بۆ ترەمپ نەکراوە

بەهۆی درەنگکەوتنی لە یەکەم دیبەیتی سەرۆکایەتی، پشکنینی کۆرۆنا بۆ ترەمپ نەکراوە
رۆژی سێشەممە ترەمپ درەنگکەوتووە و لەکاتی خۆی نەگەیشتووەتە ئەو شوێنەی یەکەم دیبەیتی سەرۆکایەتی لێ ئەنجامداوە، گوماندەکرێت لەکاتی دیبەیتەکەدا هەڵگری کۆرۆنابێت و بەهۆی سەرەتای تووشبوونی نیشانەکان دەرنەکەوتبن.

کریس واڵاس، پێشکەشکاری ناوداری فۆکسنیوز هەندێ قسەی بۆ پێشکەشکارێکی دیکەی کەناڵەکە درکاندووە و دەڵێت "ترەمپ و خانمی یەکەمی ئەمریکا بۆ یەکەم دیبەیتی سەرۆکایەتی دواکەوتن، بۆیە کات نەماوە پشکنینی کۆرۆنایان بۆ بکرێت، بەڵام وەکو رێزلێنانێک هەردوو پشکنینی دوو کامپەینی هەڵبژاردنی دواییان بۆ هەژمارکراوە کە هەردووکیان نێگەتیڤ دەرچبوون."

ترەمپ و بایدن خۆیان و کەسانی دەوروبەریان لەدواین کامپەینەکانی هەڵبژاردنیاندا سەرجەمیان پشکنینی کۆرۆنایان بۆکرابوو، پشکنینەکانیشیان نێگەتیڤ بوون.

پێشکەشارەکەی فۆکسنیوز کە نێوەندگیریی ترەمپ و بایدن بوو لە دیبەیتەکەدا، دەڵێت "من رۆژی دووشەممە و رۆژێک بەرلە رووبەڕووبوونەوەکە گەیشتم، بەڵام ئەوان "ترەمپ و خانمی یەکەمی ئەمریکا" رۆژی سێشەممە کە دەکاتە رۆژی دیبەیتەکە گەیشتوون و کاتی پێویستیان نەبووە پشکنین بکەن.
رۆژی هەینی دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا رایگەیاند "من و خانمی یەکەمی ئەمریکا ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنامان پۆزەتیڤ دەرچوو" ترەمپ گوتیشی "راستەوخۆ دەست بە پرۆسەی چارەسەری و کەرەنتینە دەکەین و پێکەوە ئەمە تێدەپەڕێنین".

هاوکات، مێلانیا ترەمپ، هاوژینی سەرۆکی ئەمریکا هەر دوای ئەو گوتی، وەکو زۆر لە ئەمریکییەکان خۆی و هاوژینەکەی دوای ئەوەی تووشی کۆرۆنا بوون، خۆیان کەرەنتین دەکەن.
RUDAW -
Top