پزیشکە تایبەتەکەی دواین زانیاری لەبارەی تەندروستی ترەمپ ئاشکرا کرد
سیان کۆنلێی، پزیشکی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی گووتی، ئەم بەیانییە تەندروستی سەرۆک ترەمپ باشتر بووە و کۆکە، تا و هەڵامەتەکەی باشتر بووە.
ئەوەشی ئاشکرا کرد، ترەمپ پێویستی بە ئۆکسجینی دەستکرد نەبووە و بەشێوەیەکی گشتی هەموو ئۆرگانەکانی ئاسایین.
بەرە بەیانی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، بۆ نەخۆشخانەی سەربازی واڵتەر رید لە واشنتن گوازرایەوە و خرایە ژێر چاودێری پزیشکییەوە، ئەمەش لەبەر ئەوەی ترەمپ چەند نیشانەیەکی کۆرۆنای هەبوو.
هەر لەو نەخۆشخانەیەش، کارەکانی وەک سەرۆکی وڵات بەڕێوەدەبات، لە دواین تویتیشی، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند کە تەندروستی باشە.
k24 -
