ئەنجوومەنی سەروەریی سوودان: دەمانەوێ پەیوەندیمان لەگەڵ ئیسرائیل هەبێت
محەمەد حەمدان دقلۆ (حەمیدەتی)، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی سەروەریی سوودان دوای کردووە بابەتی دروستکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەل ئیسرائیل، بە راپرسییەک بخرێتە بەردەم گەلی سودان.
حەمیدەتی بە سەرسوڕمانەوە دەپرسێت، ئەوانەی لە سوودان دژی دروستکردنی پەیوەندین لەگەڵ ئیسرائیل، ”کێ دەسەڵایەتی ئەو رەتکردنەوەی پێداون؟“.
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی سەروەریی سوودان هەروەها رایگەیاند، سوودان دەیەوێ پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دروست بکا، چونکە ”بمانەوێ و نەمانەوێ، لابردنی ناوی سوودان لە لیستی وڵاتانی پاڵپشتیکەری تیرۆر، پەیوەندیی بە دروستکردنی پەیوەندییەوە لەگەڵ ئیسرائیل، هەیە“.
باسنيوز
