له‌ ئێران ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا گه‌یشته‌ 468 هه‌زار و 119 كه‌س

له‌ ئێران ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا گه‌یشته‌ 468 هه‌زار و 119 كه‌س
ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا لە ئێران بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 26 ھەزار کەس بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەست داوە.

ئەمڕۆ شەممە 3/10/2020 د. سیما لاری، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکدا باسی لەوە کرد، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 179 کەسی دیکە بەھۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، کە کۆی گشتیی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوە، 26 ھەزار و 746 کەسە.

گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئەوەشی خستە ڕوو، لە دوێنێوە ئەمڕۆ، سێ ھەزار و 523 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، کە کۆی گشتیی تووشبوانی پەتاکە لە ئێران گەیشتە 468 ھەزار و 119 کەس.

بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 387 ھەزار و 675 کەس لە پەتای کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.











باسنيوز




Top