كۆشكی سپی: ترەمپ تووشی كۆڕۆنا بووە بەڵام بەردەوامدەبێت لە راپەڕاندنی ئەرك و كارەكانی

 كۆشكی سپی: ترەمپ  تووشی كۆڕۆنا بووە بەڵام بەردەوامدەبێت لە راپەڕاندنی ئەرك و كارەكانی
پاش ئەوەی توشبونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیەندرا، ئەمڕۆ كۆشكی سپی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هەریەك لە سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكان و هاوژینەكەی تەندروستییان جێگیرە و "سەرۆك بەردەوامدەبێت لە راپەراندنی كارەكانی".

لەئێستادا تەندروستی زۆر باشە و هاوژینەكەشی بە هەمانشێوە

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی كۆشكی سپی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا وێڕای ئەوەی پشكنینەكەی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا پۆزەتیڤ بوە، بەڵام لەئێستادا تەندروستی زۆر باشە و هاوژینەكەشی بە هەمانشێوە.

بەردەوامدەبێت لە راپەڕاندنی ئەرك و كارەكانی

ئاماژەی بەوەشكردوە، لەمیانی خۆ كەرەنتین كردنیدا، ترەمپ وەك سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكان بەردەوامدەبێت لە راپەڕاندنی ئەرك و كارەكانی.

هەردوكیان لەئێستادا خۆیان كەرەنتین كردوە و پێكەوە ئەو پەتایە دەپەڕێنن

ئەمڕۆ هەینی لە هەژماری فەرمی خۆی، دۆناڵد ترەمپ بە تویتێك رایگەیاند پشكنینەكانی خۆی و هاوژینەكەی (میلانیا ترەمپ) تایبەت بە كۆرۆنا پۆزەتیڤ دەرچوە، نوسیویشیەتی هەردوكیان لەئێستادا خۆیان كەرەنتین كردوە و پێكەوە ئەو پەتایە دەپەڕێنن.





خەندان
Top